+ الرد على الموضوع
النتائج 1 إلى 1 من 1

الموضوع: رئيس حكومة الإقليم يجتمع بوفد ايزيدي ويؤكد على دعم حكومة الإقليم لجينوسايد الايزيديين

  1. #1
    Senior Member
    الحالة: حسن قوال رشيد غير متواجد حالياً
    رقم العضوية: 709
    تاريخ التسجيل: Sep 2010
    علم الدولة: Users Country Flag
    المشاركات: 259
    التقييم: 10

    رئيس حكومة الإقليم يجتمع بوفد ايزيدي ويؤكد على دعم حكومة الإقليم لجينوسايد الايزيديين





    رئيس حكومة الإقليم يجتمع بوفد ايزيدي ويؤكد على دعم حكومة الإقليم لجينوسايد الايزيديين..


    اجتمع السيد نيجيرفان بارزاني رئيس حكومة إقليم كوردستان اليوم الاثنين الموافق 13 اذار 2017 بوفد ايزيدي كبير في دهوك تضمن المجلس الروحاني الايزيدي الأعلي برئاسة الأمير تحسين سعيد علي امير الايزيدية في العالم وبحضور سماحة البابا شيخ والشيخ شامو ممثل الايزيديين في برلمان كوردستان ووجهاء شنكال و وةلات شيخ وبحضور كل من السيد كريم شنكالي وزير الداخلية و السيد محافظ دهوك.وناقش الطرفان الأوضاع السياسية في كوردستان والايزيديين على وجه الخصوص ومسألة شنكال والانتخابات البرلمانية الكوردستانية القادمة وأكد رئيس الحكومة على دعمه الكامل لجينوسايد الكورد الايزيدين وايضا دعمه لإطلاق سراح المختطفات الايزيديات ..ومن جهته قدم الأمير تحسين سعيد علي شكره وامتنانه للسيد رئيس حكومة الإقليم على مواصلته دعم الناجيات الايزيديات ودفع المبالغ لشرائهن وكذلك لدعمه اللامحدود في دعم جينوسايد الايزيديين في سنجار وتثبيت ما حصل لهم على ايدي داعش إبادة جماعية ..وفي نهاية اللقاء قال رئيس الحكومة ان حكومة الإقليم خططت لإعادة النازحين بعد الانتهاء من داعش وتقديم كل الدعم المادي والمعنوي لهم في سبيل إعمار مناطقهم ولكن وجود قوات حزب العمال الكوردستاني هناك سيعيق هذه العملية وطالب الايزيديين بالبقاء على أراضيهم وممارسة عاداتهم وتقاليدهم لأن كوردستان وطنهم وأكد
    ان في كوردستان تجربة واقعية وملموسة ونموذجا للتعايش السلمي والتسامح والقبول بالاخر ونحن نفتخر بهذه التجربة من التعايش بين جميع الاديان في مجتمع تواق الى الديمقراطية والسلام وبناء المجتمع على اسس العدالة الاجتماعية والمساواة ومباديء حقوق الانسان، وكلنا يدا بيد من أجل مستقبل أفضل لكوردستان تزهو بكافة مكوناتها الجميلة بعيدا عن الحقد والكراهية والطائفية والمذهبية المقيتة لبناء دولة ديموقراطية معاصرة تحترم حقوق الجميع .


    نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ میر تەحسین بەگ و شاندێكی ئێزدییان كۆدەبێتەوە



    نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 13-3-2017 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە دهۆك لەگەڵ شاندێكی ئێزدییان بە سەرۆكایەتیی میر تەحسین بەگ میری ئێزدییان و ئامادەبوونی بەڕێزان بابەشێخ و ئەندامانی ئەنجومەنی ڕووحانی و ڕۆشنبیران و پیاوماقوڵان و سەرۆك هۆزەكانی ئێزدی لە شەنگال و ناوچەكانی دیكەی ئێزدییان كۆبووەوە.
    لە كۆبوونەوەكەدا وێڕای بەخێرهێنانی شاندەكە، بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵ و تواناكانی بەردەوامە بۆ بەجینۆساید ناساندنی كارەساتی شەنگال لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، لەمبارەیەشەوە ئاماژەی بە كار و چالاكییەكانی لیژنەی باڵای تایبەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەو بابەتە كرد و جەختی كردەوە كە حكوومەتی هەرێم هەرچی لەدەستی بێت بۆ سەركەوتنی ئەو دۆسیەیە و ناساندنی كەیسی شەنگال وەك جینۆساید، هیچ درێخییەك ناكات. جەختی لەوەش كردەوە كە هەوڵ و تەقەڵاكانی ئازادكردنی خوشك و دایكانی ئێزدی ئەوانەی هێشتا لەدەستی داعشدا ماون بەردەوامە و هەموو توانایەك دەخەنەگەڕ بۆ گەڕاندنەوەیان.
    باسی لەوەش كرد كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان خوازیاری ئەوەیە لە نزیكترین كاتدا دەست بە هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوەی شەنگال بكات، بەڵام بوونی چەكدارانی پەكەكە لە ناوچەكەدا بۆتە كیێشەیەك كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەتوانن وەكو پێویست كارێكی جددی لەسەر ئەم پرسە بكەن. دووپاتیشی كردەوە كە لەكاتی ڕزگاركردنی كۆبانێدا چۆن پێشمەرگە بەشداری كرد و دوای تەواوبوونی ئەركەكەیان گەڕانەوە هەرێمی كوردستان، هەمان چاوەڕوانییان لە پەكەكە هەیە و هیوای خواست پەكەكە لە هەستاری و ئاڵۆزیی بارودۆخەكە تێبگات و ئاقڵانە لەگەڵ ئەم دۆسیایە مامەڵە بكات، هەروەها ئاشكرای كرد هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك نایەوێت و خوازیاری دروستبوونی شەڕ و ناكۆكی نییە، بەڵام بە هیچ شێوەیەكیش خۆسەپاندنی بەزۆری هیچ هێزێك لەڕێگەی هێزەوە قبووڵ ناكات.
    پاشان لە وتەیەكدا بەڕێز میری ئێزدییان و ئەندامانی شاندەكەیان وێڕای خۆشحاڵی و سوپاسیان بۆ ئەم دیدارە، سوپاسی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانیان كرد لە هەوڵە بەردەوامەكانی بەتایبەتی لە كەیسی ئازادكردنی ئەو ئافرەتە ئێزدیانەی هێشتا لەژێر دەستی تیرۆرستانی داعشدا ماون و دەستخۆشیی كۆمەڵگەی ئێزدییانی پێشكەش بە بەڕێزیان كرد، هەروەها داوایان كرد لە پرسی ناساندنی كەیسی شەنگال و ئەو كارەساتەی بەسەر ئێزدییەكاندا هات وەك جینۆساید لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵ و تەقەڵاكانی بەردەوام بێت و بە زووترین كات پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی شەنگال و گەڕاندنەوەی ژیان بۆ ناوچەكە دەستپێبكات.
    لە كۆتاییی دیدارەكەدا بەڕێز سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دووپاتی لەسەر پێكەوەژیان و لێبووردەیی و گرنگیی پاراستنی ئایینی ئێزدی لەسەر خاكی كوردستان كردەوە و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە خوشك و برایانی ئێزدی و ئایینی ئێزدی لەسەر زێد و خاكی خۆیان لە هەرێمی كوردستان دەپارێزرێن نەك لە دەرەوە و داوای كرد ئێزدییەكان شوێنەكانی خۆیان جێنەهێڵن و بەردەوام بن لە پاراستنی ئایین و كلتوور و دابونەریتی خۆیان و وەك هەمیشە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و خۆیشی وەك سەرۆك وەزیران بە هەموو شێوەیەك پشتگیری لە پاراستنی ئایین و كلتوور و دابونەریتیان دەكات، هەروەها حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاراستنی ئەو پێكەوەژیان و فرەڕەنگیی ئایینی و نەتەوەییە جوانەی كە لە هەرێمی كوردستاندا هەیە بە ئەركی لەپێشینەی خۆی دەزانێت و بە هەموو شێوەیەك پارێزگاری لێ دەكات.
    لای خۆیانەوە بەڕێز میر تەحسین بەگ میری ئێزدیان و شاندی یاوەری، ڕایانگەیاند كە سبەی لە كۆبوونەوەیەكی بەرفراواندا لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئێزدیان كۆدەبنەوە و لە نزیكەوە داواكارییەكانییان لە هەموو ڕووێكەوە بە شێوەیەكی فەرمی و نووسراو پێشكەش بە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن.
























    التعديل الأخير تم بواسطة حسن قوال رشيد ; 03-13-2017 الساعة 20:49

+ الرد على الموضوع

ضوابط المشاركة

  • لا تستطيع إضافة مواضيع جديدة
  • لا تستطيع الرد على المواضيع
  • لا تستطيع إرفاق ملفات
  • لا تستطيع تعديل مشاركاتك